مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەكی دیكە دابەش دەكات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018ی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان دابەش دەكرێت".
گوتیشی: "ھەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆش دابەش بكرێت، بەڵام تائێستا روون نییە ئەمڕۆ دابەش دەكرێت یان سبەی".
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشدا: "لەم ھەفتەیەدا مووچەی چەند وەزارەت و دەستەی دیكە دابەش دەكرێت".