كەجەكە داوای خوێندنی زمانی كوردی دەكات
"لە باكووری كوردستان و توركیا یەك زمان بەسەر گەلاندا سەپێندراوە"
K24 - ھەولێر
كەجەكە داوا دەكات رای گشتی بجوڵێندرێت، بۆ ئەوەی زمانی كوردی لە سیستمی پەروەردە و فێركردنی بخوێندرێت و چیتر یەك زمان بەسەر گەلاندا نەسەپێندرێت.
بەبۆنەی وەرزی نوێی خوێندن، كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) پەیامێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوە كردووە "سیستمی پەروەردەی توركیا لەسەر بنەمای نكۆڵیكردن و پشتگوێخستنی سەرجەم مافە كولتووری و نەتەوەییەكانی گەلی كورد و گەلانی دیكە بونیاتنراوە و یەك زمانی بەسەردا سەپاندون.
كەجەكە داوا لە قوتابی و مامۆستایان و سەرجەم كوردانی باكوور دەكات، رای گشتی بەرامبەر ئەمە بجووڵێنن و دووپاتیدەكاتەوە "زمانی دایك وەك شیری دایك حەڵاڵە و پێویستە ھەمووان لە لای خۆیانەوە داوا بكەن، خوێندن و پەروەردە بە زمانی كوردی بێت و چیدیكە زمانی توركییان بەسەردا نەسەپێندرێت".
ھ.م