"گەنجێكی كەركووك بەھۆی ھەڵەی پزیشكییەوە گیانی لەدەستدا"

بەڕێوەبەری نەخۆشخانە رەتیدەكاتەوە

K24 - كەركووك

محەمەد سنان، گەنجێكی دانیشتووی كەركووكە و فەرمانبەری بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووكە، لەکاتی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کۆماری شارەكە گیانی لە دەستدا، كەسە نزیكەكانی دەڵێن، بەھۆی ھەڵەی پزیشكەوە گیانی لەدەستداوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش رەتیدەكاتەوە.

کەسێکی نزیکی ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە بە کوردستان24ی راگەیاند: "محەمەد سنان، بەهۆی بوونی بەردێك لە گورچیلەی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چووەتە نەخۆشخانەی کۆماری و بەهۆی لێدانی دەرزیێكەوە، تووشی خوێن بەربوون بووە و گیانی لەدەستداوە".

لە روونكردنەوەیەكدا محەمەد فەرەیدون، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە دەڵێت: "ئەو نەخۆشە لە رۆژی ھەینیەوە ریخۆڵەی تەقیووە و نەگەیەندراوەتە نەخۆشخانە دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و ھەموو رێوشوێنەكانی بۆ گراونەتە بەر و سێ دكتۆری پسپۆر چاودێریان دەكرد، بەڵام گیانی لەدەستدا".

ھ.م