ئەمەریكا ناوی خۆی لە كۆمسیۆنی ھەرێم تۆمار دەكات

ژمارەیەك كونسوڵ خانەی دیكە سەردانی كۆمسیۆن دەكەن

K24 - ھەولێر

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەولێر ناوی خۆی لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان تۆمار دەكات، بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات.

ژیار دزەیی، بەرپرسی تۆمار و قەوارەكان لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ نوێنەری  كونسوڵخانەی ئەمەریكا سەردانی كۆمسیۆنی كردووە، بۆ ئەوەی ناوی خۆیان بۆ چاودێری كردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار بكەن".

گوتیشی: "پێشتر كۆنسوڵخانەی ژاپۆن ناوی خۆیان تۆماركردووە و سەرجەم رێكارە یاساییەكانیان بۆ ئەم مەبەستە گرتووەتەبەر".

ئەوەشی خستەڕوو: "كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتانی دیكەش سەرقاڵی ئەوەن ناوی خۆیان بۆ چاودێریكردنی ھەڵبژاردن تۆمار بكەن".

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەدەچێت و ماوەی ھەفتەیەكە لایەنە بەشداربووەكان دەستیان بە بانگەشە بۆ لیست و كاندیدەكان كردووە.

ھ.م