كڵۆپ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان چی گوت؟
كڵۆپ: ئه‌م یارییه له‌ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر راهێنه‌ریش نه‌بام وه‌ك هانده‌ر سه‌یری یارییه‌كه‌م ده‌كرد
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان گوتی: دڵخۆشین چونكه یارییه‌كه له نێو یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد ئه‌نجام ده‌ده‌ین و زۆریش حه‌زم له‌م یارییه قورسانه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، یۆرگن كڵوپ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان به‌هێزترین یاریمان ده‌بێت.
كڵۆپ گوتیشی: ئێمه له قورسی ئه‌و یارییه تێده‌گه‌ین، له ئه‌نفێڵد یاریی ده‌كه‌ین و ره‌نگه بۆ ئێمه به‌سوود بێت، من زۆر حه‌ز به‌م جۆره یارییانه‌یه، چونكه ئێستا تیپێكی باشم هه‌یه، ئه‌گه‌ر راهێنه‌ریش نه‌بووام وه‌كو هانده‌ر سه‌یری ئه‌م یارییه ده‌كرد.
كڵۆپ ده‌شڵێت: یاریزانه‌كانی پاریس كوالیتییه‌كی به‌رزیان هه‌یه، ئه‌و یانه‌یه توانای بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگیشی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ش هیچمان له هیچ یانه‌یه‌ك كه‌متر نییه.
كڵۆپ له باره‌ی له باره‌ی به‌شداریكردنی فێرمینۆ گوتی: هێشتا هیچ بیرۆكه‌یه‌كمان نییه، ئه‌و سه‌لامه‌ته و تا ئێستاش نازانین یاریی ده‌كات یان نا.