پێنج یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه شه‌ڕیانه
دوویانه‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر هاوشانی بارسێلۆنا، سانجێرمان و لیڤه‌رپوول له ململانێدان
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه 5 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا شه‌ڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی به‌رازیلی ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌كانی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتده.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، لوكاس پاكوێتای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه‌وتۆته ژێر راداره‌كانی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر سیتی، بارسێلۆنا، لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پاكوێستای ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی له ململانێیه‌كی به‌هێزدان.
پاكوێتا به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه سه‌رنجی تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی بۆخۆی راكێشا و بۆ یه‌كه‌مجار بۆ دوو یاری دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی سلڤادۆر و ئه‌مریكا بانگهێشتی پێكهاته‌ی سیلیساو كرا.
پاكویتا ئه‌م وه‌رزه به شداریی 28 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی فلامینگۆ كردووه، 6 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه و یانه‌كه‌شی گه‌یانده یاریی كۆتایی كۆپا سودائامێریكانا.
پاكوێتا ته‌نیا 2 ساڵی له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 44 ملیۆن پاوه‌نده، به‌مه‌ش یانه‌كانی ئه‌ورووپا به ئاسانی ده‌توانن گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
