پارتی: پۆستی سەرۆك كۆمارمان بۆ بەرگریكردنە لە كوردستان

پارتی داكۆكی دەكات بە ئیستحقاق و رێككەوتن پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت لە خولی داھاتوودا پۆستی سەرۆككۆماری عێراق وەربگرن، بۆ ئەوەی كوردستان لەو ھەڕەشانە بپارێزن كە لە چەند ساڵی رابردوودا رووبەڕووی ھەرێمی كوردستان بوونەتەوە.

پشتیوان سادق، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەك پارتی لە چوارساڵی رابردوودا ھیچ پۆستێكی گرنگمان بەدەستەوە نەبووە بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان، بۆیە ئەمجارە پارتی داكۆكی دەكات بە ئیستحقاق و رێككەوتن پۆستی سەرۆككۆمار وەربگرێت، بۆ ئەوەی رێگە نەدەین ئەوەی لە ساڵانی رابردوو روویداوە وەك بڕینی بودجەی خەڵك و ھێرشكردنە سەر كوردستان دووبارە ببێتەوە".

گوتیشی: "ئەگەر خەڵێك لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێی وابێت كە بەبێ پارتی سەرۆككۆمار دیار دەكات، لە ھەمانكاتدا ئەوە بۆ پارتیش راستە كە لە داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەبێ یەكێتی پێكبێنێ".

پشتیوان سادق، ئەوەشی خستەڕوو: "ئێستاش ئێمە وەك پارتی باوەڕمان بەوەیە خەڵكی خۆمان بێئومێد نەكەین و كێشەكانمان بە گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی حزبەكانی دیكە  چارەسەر بكەین".