پارێزگارێكی نوێ بۆ هه‌ڵه‌بجه دانرا
سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاره‌كه‌ی واژۆكرد
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگارێكی نوێی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه واژۆكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پارێزگاره نوێیه‌كه، ئازاد تۆفیقه، كه پێشتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه و له‌مه‌ودوا وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
هه‌ڵه‌بجه، له 13ی ئاداری ساڵی 2014، به بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بوو به پارێزگا، به‌ڵام تا ئێستاش له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌روه‌كو قه‌زایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و له یاسای بودجه‌ی 2018شدا، وه‌ك پارێزگا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه.

