تورکیا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە
سێ مانگی دیکە گەمارۆکە درێژکرایەوە

K24 – ههولێر:
حكومهتی توركیا بڕیارێكی نوێی لهبارهی دهستپێكردنهوهی گهشتهكان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دهركرد و بەگوێرەی ئەو بڕیارەش، گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی تا سێ مانگی دیکە لە لایەن تورکیاوە درێژکراوەتەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، تاهیر عەبدڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، رایگەیاند: "لەمڕۆوە تا سێ مانگی دیکە تورکیا گەمارۆکەی درێژکردۆتەوە و بەغداش هیچ هەنگاوێکی بە ئاراستەی کردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی نەناوە".لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا راگیران، بەڵام تورکیا بەبیانووی هاوکاریکردنی "تیرۆرستان" لەلایەن چەند پارتێکی سیاسی شارەکە، رەتیکردەوە گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت.
H.J