نێچیرڤان بارزانی: پلانمان بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م گونده‌كان هه‌یه
به‌ردی بناغه‌ی جووتسایدی رۆڤیا - گۆپال داده‌نرێت
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی جووتسایدی رۆڤیا - گۆپال له ناوچه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش وتارێكی پێشكه‌شكرد و گووتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه خراپه‌ی به‌هۆی بڕینی بوودجه هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدا و ئه‌و قۆناغه ناله‌باره‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعش به‌سه‌ر كوردستاندا هات، به‌ڵام به‌رده‌وامین له تیكشكاندنی ئه‌و گه‌مارۆ و قه‌یرانانه‌ی یه‌خه‌ی كوردستانیان گرت و پلانمان هه‌یه خزمه‌تی هه‌موو ناوچه‌كان وگونده‌كانی كوردستانیش بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "نامانه‌وێت پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت بخه‌ینه ناو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و حكوومه‌ت هی هه‌موو خه‌ڵك و پێكهاته‌كانه و پرۆژه‌كانی كاری تاكه كه‌س نه‌بووه‌و هه‌مووی به پێكه‌وه كاركردن هاتووه‌ته به‌رهه‌م، ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و بارودۆخانه‌وه له رابردوودا نه‌مانتوانیبێت وه‌ك پێویست خزمه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌ین داوای لێبوردن ده‌كه‌ین، چونكه وه‌ك پێشتر گووتم ئێمه پێشتر له‌ناو تونێلێكی تاریك بووین و ئێستا رووناكیمان لێ ده‌ركه‌وتووه‌و ئه‌وه‌ش به‌هیمه‌ت و پاڵپشتی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێیگهیشتین، وێڕای سوپاسم بۆیان هیوادارین بتوانین له داهاتوودا خزمه‌تی به‌رچاویان پێبكه‌ین.
پرۆژه‌ی جووتسایدی رۆڤیا به‌رده‌ڕه‌ش بڕی 8 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و كێشه‌ی هاتووچۆی ئه‌و ده‌ڤه‌ره تاڕاده‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر ده‌كات.