میحوه‌ری وه‌ته‌نی: هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوومان بۆ پشتگیریكردنى كاندیدی پارتی هه‌یه
"پشتگیریكردنمان له كاندیدی پارتی بۆ ئه‌و دیدگا هاوبه‌شه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌نێوان ئێمه و پارتیدا هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی نیشتیمانی "المحور الوطني" ئاشكرایكرد، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی دكتۆر فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق هه‌یه و، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا موزهر كه‌ره‌وه‌ی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی نیشتیمانی دووپاتیكرده‌وه، "هاوپه‌یمانی میحوهرهكهیان به هه‌موو تواناكانی پشتیوانی فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كات". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته یه‌كگرتووه رێككه‌وتوون".
هه‌روه‌ها گوتی: "پشتگیریكردنمان بۆ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له‌و دید و بۆچوونه هاوبه‌شه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و میحوه‌ری وهتهنییهدا هه‌یه".
هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نییه له 6 كوتله‌ی سوننی پێكهاتووه و له رۆژی 4ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر راگه‌یه‌ندرا و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خاوه‌نی 47 كورسییه.
شه‌وی رابردوو سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ته‌واوی پشتیوانی خۆی بۆ فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، "به هه‌موو تاوانایهكمان پشتیوانی له فوئاد حوسێن، كاندیدی خۆمان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین".
H.B