ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م ماجدی مۆڵ ده‌دات
ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی نه‌بووه و رووداوێكی له‌ناكاو بوو
K24- هه‌ولێر:
سه رچاوه‌يه‌ك له ئاسايشى هه‌ولير ره‌تی كرده‌وه رووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م ماجدی مۆڵ له شاری هه‌ولێر، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بێت و دووپاتیكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمۆبیل، تانكی سووته‌مه‌نی یه‌كێك له ئۆتۆمۆبیله‌كان گڕی گرتووه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، تارق نوری بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر دووپاتیكرده‌وه، رووداوەکەی بەردەم ماجدی مۆڵ لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلی پێشەوە تانکی بەنزینەکەی تەقیوەتەوە و شۆفێرەکەی له‌ناوی سووتاوە، گوتیشی: رووداوەکەش ترۆریستی نییە تیمەکانیش سەرقالی لێکۆلینەوەن.
H.B