كوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان پەرەپێدەدات

شاندێكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی كوێت كۆبوونەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆکی پەرلەمانی کوێت رایگەیاند، دەمانەوێت پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدەین.

بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەردانەکەیاندا بۆ کوێت لەگەڵ مەرزووق غانمی، سەرۆکی پەرلەمانی کوێت کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی جێگری پەرلەمانی عێراق "لە کۆبوونەوەکەدا، مەرزووقی رایگەیاندووە، ئامانجیانە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان گەشە، بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەكان بەشێوەیەك کە لە خزمەتی هەردوولابێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "کوێت دەیەوێت لە سەرجەم بوارەکاندا پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بدات، بەتایبەت لەبواری یاسادا".

دوێنێ سێشەممە 25/9/2018، شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان گەیشتنە کوێت و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.