له هه‌ولێر شه‌قامی خێرای 150 مه‌تری درووست ده‌كرێت
به‌حركه و كه‌سنه‌زان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له رێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی خێرای 150 مه‌تری هه‌ولێر، خالید خۆشناو، خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیای هێمن گووتی: "ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی شۆڕشی ئاوه‌دانییه و به‌رده‌وامی شۆڕشی پاراستن و ئاوهدانكردنهوهوڵاتیشه".
هه‌روه‌ها داوایكرد كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌ت هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هانده‌رێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری وڵات".
دواتر نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌شكرد و گووتی: "ئه‌و پرۆژه‌یه به‌شێكی دیكه‌یه له جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و پێشتر 120 مه‌تری و ئێستا 150 مه‌تری ده‌بێته هۆی به‌ستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شار و به‌شێكی دیكه‌یه له پرۆژه‌ی شه‌قامه بازنه‌ییه‌كانی هه‌ولێر".
پاشان نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند: "پرۆژه‌كه به 5 قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌كه‌می له رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- به‌حركه تا هه‌ولێر- كۆیه به درێژی 14 كیلۆمه‌تر ده‌ستپێده‌كات و بڕی 131 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه".
دواتر نێچرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا گووتی: "پرۆژه‌كه بۆ هاتووچۆی ناو پایته‌خت و رێڕه‌وی جووڵه‌ی هاتووچۆی شاره‌كانی دیكه و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش گرنگه و ئاسانكاریی بۆ جووڵه‌ی بازرگانی ده‌كات و خزمه‌تی هاتووچۆی هاووڵاتیان ده‌كات".
هه‌روه‌ها گووتی: "شه‌قامه‌كه زیاتر له 131 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت و گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به قه‌رز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ی ئه‌نده‌ر پاس و ئۆڤه‌ر پاس ئه‌نجام ده‌دات".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای ھێمن گرووپ و ئه‌ندازیاران و خاوه‌نه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و كاره جوانانه‌ی ئه‌نجامیانداوه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌و پرۆژه‌یه و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه به‌شێك بوون له پلانی حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه نه‌بوویایه كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌وه، ئێستا زۆرێك له‌و پرۆژانه جێبهجێكرابوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوژمنان چاویان به‌و ئاوه‌دانی گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی كوردستان هه‌ڵنه‌هات بۆیه به ئاراسته‌كردنی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم و بڕینی بوودجه و هاتنی ئه‌و هه‌موو ئاواره بۆ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی زۆرمان رووبه‌ڕوو بوویه‌وه و هه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌حه‌موولی ئه‌و هه‌موو كێشه و نه‌هامه‌تییانه ده‌كات، ئێستاش رۆژه سه‌خته‌كان خه‌ریكن تێده‌په‌ڕن و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر كار و پرۆژه‌كانی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان".
هه‌روه‌ها گووتی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه و له‌مپه‌ره‌كان، له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا توانیوومانه له هه‌موو روویه‌كه‌وه سیمای وڵات جوانتر و باشتر بكه‌ین و حكوومه‌ت سه‌دان پرۆژه‌ی جۆراوجۆر بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان جێبه‌جێكردووه‌و شه‌قام و رێگا و فڕۆكه‌خانه و مۆڵ و كتێبخانه و پرۆژه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان جێبه‌جێكردووه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن بۆ منتهكردن نییه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا و ده‌مانه‌وێت بڵێن هه‌ر كاتێك توانا‌مان هه‌بێت خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانمان له هه‌موو كه‌رته‌كان و هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان".
هه‌روه‌ها گووتی: "داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م رۆژی 30ـی مانگ به ئارامی و هێمنی به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و با هه‌موومان ده‌نگمان بۆ ئارامی و ئاوه‌دانی و به‌هێزیی كوردستان بێت و به‌هاوكاری هه‌مووان سبه‌ینێمان له ئه‌مرۆ باشتر ده‌بێت".