سه‌رۆك بارزانی: پارتى ژماره‌يه‌كى زۆر مه‌زنه و بێ پارتى بڕيار ده‌رناكرێن
سه‌رۆك بارزانى: به‌ڵێن بێت ئێوه ده‌نگ به چ ليستێك بده‌ن، منيش ده‌نگ به‌و ليسته ده‌ده‌م
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى خه‌ڵكى زاخۆى كرد، ستايشى جه‌ماوه‌رى زاخۆى كرد و به "دڵ و جان" وه‌سفيكردن و راشيگه‌ياند، چۆن له 12ى ئايار و له ريفراندۆم مێژووتان تۆمار كرد، دڵنيام له 30ى ئهيلووليش مێژوويه‌كى نوێ تۆمار ده‌كه‌ن و دووپاتيشكردهوه، ده‌مانه‌وێت به ئاشتى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و رێگه ناده‌ين هيچ كه‌سێك ئيراده‌ى خۆى به‌سه‌رماندا بسه‌پێنێت.
ده‌قى وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى
به‌ناوى خوداى مه‌زن و دلۆڤان
هه‌ڤاڵى هێژا
خوشك و برايان
سڵاوى خواتان لێبێت
جارێكى ديكه، چاوى ئێمه روون و دڵى ئێمه خۆش بوو به بينينى ئێوه، ئه‌ى دڵ و جان. كاتێك مرۆڤ دێته زاخۆ، كورديبوون و وه‌فا و دڵسۆزى و جوامێرى دێته به‌رچاوى مرۆڤ. من خۆم ئه‌گه‌ر ساڵى جارێكيش ده‌رفه‌تێك بۆم هه‌ڵبكه‌وێت بێمه زاخۆ بۆ يه‌ك ساڵ خۆم بارگاوى ده‌كه‌مه‌وه. ئێوه بينيتان رۆژى 23ى ئه‌م مانگه له سلێمانى و دوێنێ له رۆژى ديرۆكيدا له هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ لێره و سبه‌ى له دهۆك و هه‌موو شارێكى كوردستان، جارێكى ديكه دڵسۆزانى شههيدانى كوردستان په‌يمانيان نوێكرده‌وه، كه دڵسۆزى ئه‌م خاك و گه‌له‌ن. سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو جه‌ماوه‌رى دڵسۆز و تێكۆشه‌رى كوردستان.
پار ساڵ وه‌ك ئه‌م رۆژانه و لێره مێژووييهك درووست كرا، پهيمانمان دا و له‌و بڕوايه‌دام، ديسان رۆژى 30ى ئه‌يلوول مێژووييه‌كى ديكه بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان تۆمار ده‌كه‌نه‌وه.
ئێمه ئاشتيخوازين و ده‌مانه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڵام هيچ كاتێك ناهێڵين له‌سه‌ر حسابى كه‌رامه‌ت و ئيراده‌ى ميله‌ت و خوێنى شههيدانى ئێمه كه‌سێك ئيراده‌ى خۆى به‌سه‌رماندا فه‌رز بكات. ئه‌ويش به پشتيوانى خودا و هيمه‌تى ئێوه و قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه.
ئێوه ده‌زانن، مانگى ئايارى رابردوو، هه‌ڵبژاردنێكى گرنگ بۆ په‌رله‌مانى فيدراڵى عێراق ئه‌نجامدرا و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گرنگ بوو چونكه سه‌نگى پارتى ده‌رخست.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به هۆى هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى پارتى ئه‌وان وايان مه‌زنده ده‌كرد، پێش ئه‌و قه‌يران و سته‌مه‌ى له ميله‌تى ئێمه كرا، چونكه ئاشتيانه راى خۆى ده‌ربڕى و بڕيارى له چاره‌نووسى خۆى دا و هه‌مووى به‌شدار بوون و ئاخيريش هه‌موويان به‌رپرسيارێتيان خسته سه‌ر ملى پارتى و ملى من و به‌ڵێ من بهرپرسيارێتيم له ئه‌ستۆ گرت و ئه‌مڕۆ به سه‌ربڵندى لێى ده‌رچووم. هه‌موويان تهصهوريان ده‌كرد، گه‌لى كوردستان له‌و قه‌يرانه‌ى هاته پێش پارتى سزا بدات، به‌ڵام خه‌ونى ئه‌وان نه‌هاته دى.به هيمه‌تى ئێوه و پارتى بووه‌ته حزبى ژماره يه‌ك له ئاستى هه‌موو عێراقدا. سه‌نگى پارتى ده‌ركه‌وت چه‌نده. هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت پارتى ژماره‌يه‌كى زۆر مه‌زن و گرنگه و بێ پارتى بڕيار ده‌رناكرێن.
خاڵێكى ديكه‌ى زۆر گرنگ، من ترسێكى زۆر گه‌وره‌م هه‌بوو، كه هه‌وڵى هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ى به‌غدا، كه شه‌و و رۆژ خه‌ريكى ئه‌وه بوون، فه‌رهه‌نگێك درووست بكه‌ن، دوژمنايهتى ميله‌تى كورد و كوردستان و دوژمنايهتى مافى خه‌ڵكى كوردستان، ببوه فه‌رهه‌نگێك هه‌رچى زياتر دوژمنايهتى نيشان بدابا و پتر خۆى ده‌كرده قاره‌مانى گۆڕه‌پانى عه‌ره‌بى، به‌ڵام گه‌لى عێراق نه‌چووه ژێر بارى ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه و سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى دا كه ده‌يانويست دوژمنايهتى بخه‌نه نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌وه كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئێمه هه‌بوو. چونكه چ شه‌ڕ و چ ناكۆكى له نێوان ئێمه و حكومه‌تدا و چ جارێك جه‌نابى بارزانيش له سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌يلوولدا رێگه‌ى به‌وه نه‌داوه و به‌رده‌وام ئامۆژگارى بۆ ئێمه ئه‌وه بووه، پێويسته شه‌ڕى ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت نه‌بێته شه‌ڕى ئێمه و ميله‌ت. ئێمه و عه‌ره‌ب و تورك و فارس براين. ناكۆكى نێوان ئێمه و حكومه‌ته‌كان به لايه‌ك، به‌ڵام ده‌بێت برايه‌تى ميله‌تان بپارێزين. سزادانى ئه‌و كه‌سانه ده‌رگايه‌كى گه‌وره‌ى كرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كان و ئێمه هيوادارين و له‌و بڕوايهشداين، حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى داهاتووى به‌غدا، هه‌ردوولا سوودوه‌ربگرن له‌و ده‌رفه‌ته و چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى هه‌موو كێشه‌كان بكه‌ن و ئێمه‌ش پشتيوانى لێده‌كه‌ين. به‌ڵام جارێكى ديكه بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌ڵێم، هيچ چاره‌سه‌رێك، هيچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك نابێته هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه سازش له‌سه‌ر مافى خۆمان بكه‌ين.
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز..
هه‌ڵبژاردنى رۆژى 30ى ئه‌يلوول بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ڵبژاردنێكى چاره‌نووسسازه و يه‌كجار يه‌كجار زۆر گرنگه. پارتى چه‌ند سه‌ركه‌وتنێكى مه‌زن به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌وه‌نده ده‌ستى پارتى ده‌كرێته‌وه بۆ هه‌ڵنانى هه‌نگاوى مه‌زن. بڕيار وايه به پشتيوانى ئێوه گۆڕانكارى گه‌وره بكه‌ين و چاكسازى سه‌رتاسه‌رى و هه‌مه لايه‌نه بكرێن. ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت جارێكى ديكه تيرۆر هه‌ڕه‌شه نه‌بێت بۆمان و جارێكى ديكه و كه‌سێكى ديكه چاوى ته‌ماع نه‌خاته سه‌ر وڵاتى ئێمه و وڵاته‌كه‌مان داگير بكات و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌خته‌وه‌ر بين و سه‌رفراز بين، پێويسته پارتى سه‌ركه‌وێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
من نه‌هاتوومه بۆ ئێره و بڵێمه ئێوه ده‌نگ بده‌نه فڵان ليست و فڵان ليست، به ئێوه ده‌ڵێم ئێوه ده‌نگ به‌كام ليست ده‌ده‌ن، به‌ڵێن بێت منيش ده‌نگ به‌و ليسته بده‌م.
به‌ڵێ له به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌لى ئێمه له 25ى ئه‌يلوول بڕيارى خۆى دا، ئێمه تووشى قه‌يرانێكى مه‌زن و ناخۆش بووين، به‌ڵام خۆڕ‌اگرى ئێوه، بووه هۆى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ربه‌رزى لێى ده‌رباز بين و رۆژى ناخۆش تێپه‌ڕين و رۆژى گه‌ش و خۆش بۆ لاوان و هه‌موو هاووڵاتييه‌كى كوردستان له پێشن.
كوردستان وڵاتى هه‌موومانه. وڵاتى كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، ئاشوورى، كلدان، سريان، ئهرمهنهكانه و ئازاديشه بۆ هه‌موو دين و مه‌زهه‌به‌كان. ئێمه به‌و فه‌رهه‌نگه‌وه سه‌ربڵندين و هيوادارم ئه‌و فه‌رهه‌نگه هه‌ميشه پارێزراو بێت و باوه‌ڕيشمان هه‌يه كه ده‌پارێزرێت، چونكه سه‌نه‌دێكى مه‌زنه له ده‌ستى ئێمه‌دا.
خوشك و برايانى به‌ڕێز..
من چى بڵێم بۆ ئێوه، چى بڵێم بۆ زاخۆ، وه‌ڵاهى نه من و نه هيچ ئه‌ديب، شاعير و نووسه‌رێك زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت هه‌قى زاخۆ بدات.
له شۆڕشى ئه‌يلوول و شۆڕشى گوڵان و هه‌موو قۆناغه‌كاندا كه پێويست بووه، خوێن بدرێت بۆ پاراستنى ئه‌م وڵاته، زاخۆ پێشه‌نگ بووه، به‌ڵام من باسى شه‌ڕى داعش ده‌كه‌م. دوو سێ ساڵى شه‌ڕى داعش، يه‌ك رۆژيش له ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌رباز نه‌بوو، كه پرسه‌ى بۆ شه‌هيدێك يان چه‌ند شه‌هيدێك دانه‌نرابێت.
قاره‌مانى هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانى كوردستان، تهقسيريان نه‌كرد، به‌ڵام به خوێندان بۆ تێكشكانى تيرۆريستان، ده‌ڤه‌رى زاخۆ پێشه‌نگ بووه و پيرۆز بێت ئه‌و جوامێرى و سه‌ربه‌رزييه.
من پرسيارى خۆم كرد و وه‌ڵامى خۆمم وه‌رگرت، سوپاسى ئێوه ده‌كه‌م و سڵاو بۆ خۆڕ‌اگرى، دڵسۆزى، قاره‌مانى ئێوه و سڵاو بۆ گيانى شههيدانى نه‌مر و پهيمان ده‌ده‌ينه شه‌هيدان كه راستگۆ بين له‌گه‌ڵ ميله‌تى خۆمان و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
له كۆتاييدا بۆمن بووه‌ته فه‌رهه‌نگێكى ههميشهيى و ده‌ڵێم به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چين و خۆ ناچه‌مێنين.