لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 3 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

" 7 كەسی دیكەش برینداربوون"

K24 - سلێمانی

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی - دوكان، 3 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا 7 كەسی دیكەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو لەسەر رێگای سلێمانی- دوكان، بەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل سێ‌ ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستداو 7 كەسی تریش بریندار بوون".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و برینداران بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە و شۆفێری هەردو ئۆتۆمبێلەكەش لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستبەسەرن".

پۆلیسی ھاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە: "لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن".

ھ.م