به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى له دهۆك كه‌رنه‌ڤاڵى بانگه‌شه‌ى پارتى ئه‌نجامده‌درێت
بڕیارە لە كەرنەڤاڵەكەدا سەرۆك بارزانی وتارێك پێشكەش بە ئامادەبووان بكات
K24 – هه‌ولێر:
بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری بۆ بانگەشەی لیستەكەی لە دھۆك ئەنجامدەدات.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری دھۆك، پارتی دیموكراتی كوردستان كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری ئەنجامبدات، وەك دوا رۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە لە كەرنەڤاڵەكەدا سەرۆك بارزانی وتارێك پێشكەش بە ئامادەبووان بكات.
ھەروەھا لە كەرنەڤاڵەكەدا ژمارەیەك ھونەرمەندی ناسراوی ھەر چوار و پارچەی كوردستان ئامادە دەبن و به گۆرانى به‌شدارى له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن.
ھەزاران كەسیش خۆیان ئامادە كردووە تا بەشداری لەو كەرنەڤاڵە جەماوەرییەی پارتی بكەن.