3 چه‌كداری داعش له چیای قه‌ره‌چوخ كوژران
فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بۆردمانی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له چیای قه‌ره‌چوخ بۆمبا‌باران كردووه‌و به‌و هۆیه‌وه 3 چه‌كداری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه كوژراون.
سیروان بارزانی، به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به كوردستان 24 راگه‌یاند: "به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 27 بۆمب و 20 مۆڵگه‌ی داعشیان له چیاكه كردووه‌ته ئامانج و 3 چه‌كداری داعشیان كوشتووه".
ناو به ناو چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌دا ده‌بینرێن و پێشتریش چه‌ند جارێك ھێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له دژیان ئه‌نجامداوه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆمبا‌باران كراون.