کۆمسیۆنی باڵا روونكردنه‌وه له باره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌دات
سبه‌ی كاتژمێر 8 بنكه‌كان بۆ ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بڵاویكرده‌وه، زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ك، 170 هه‌زاریش ده‌نگده‌ری تایبه‌ت هه‌ن.
هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە 3 ملیۆن کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەشدا 170 هەزار دەنگدەری تایبەت هەن.
ئاشكراشی كرد، 22 رێکخراو بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆمسیۆن ناویان تۆمارکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی لەکاتژمێر 8ی بەیانیەوە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی هەمان رۆژ پڕۆسەکە کۆتاییدێت.
ئ. م