كچان و ژنه چالاكوان و ناسراوه‌كانی عێراق له مه‌ترسیدان
ژن و كچه ناسراوه‌كانی عێراق ده‌كوژرێن
K24 - هه‌ولێر:
فایه‌ق شێخ عه‌لی، په‌رله‌مانتاری عێراق، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و زنجیره كوشتنه‌ی ژنه چالاكوانانه‌ی عێراق ده‌كات كه ناسراوون و ده‌ڵێت: "دڕنده‌كانی تاریكی چه‌ته‌كان له پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "دواجار تاره فارس و پێش ئه‌ویش سوعاد ئه‌لعلی و ره‌شا حه‌سه‌ن و ره‌فیف یاسری كوژران، ئه‌وانه‌ی ناودارن له تۆڕه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چالاكوانن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و ژنانه ده‌كوژن، دڕه‌نده‌كانی تاریكی و چه‌ته‌كانن، ئه‌وان له‌لایه‌ن دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی كوژراوون، ئه‌وانه‌ی به كوشتنی ئه‌و ژنانه هه‌ستاوون، پێس و چه‌په‌ڵ و بێزراو و دڕه‌نده‌ی سه‌رده‌من".
ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك له ژنانان و كچه چالاكوان و دیاره‌كان له عێراق بوونه‌ته ئامانجی گرووپه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان و ئێواره‌ی دوێنێش، تاره فارس شه‌معون، كچه مۆدێل و نمایشكاری جلوبه‌رگ له ناوچه‌ی كه‌مپی ساره له به‌غدا به 3 گوللـه‌ی چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان كوژرا.
چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌ویش سوعاد ئه‌لعلی ژنه چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه كوژرابوو.