ئه‌ردۆغان: ميت رۆڵێكى گه‌وره‌ى له رێككه‌وتنى ئيدلب هه‌يه
به‌شێكى زۆرى بارگرانى رێككه‌وتنه‌كه كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى ميت
K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركيا(ميت) رۆڵێكى گرنگى له رێككه‌وتنى رووسيا و توركيا سه‌باره‌ت به ئيدلب گێڕاوه.
رۆژى 17ى ئه‌م مانگه له سوچى رووسيا هه‌ريه‌ك له ڤلاديمێر پوتن و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رێككه‌وتن له‌سه‌ر داماڵينى چه‌ك له ئيدلب و درووستكردنى ناوچه‌يه‌كى ئارام.
رۆژنامه‌ى حوڕييهتى توركى له زارى سه‌رۆكى توركياوه بڵاويكرده‌وه، به‌شێكى زۆرى بارگرانى رێككه‌وتنه‌كه كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى ميت.
ئه‌ردۆغان له رێگه‌يدا به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا گوتيشى: توركيا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى گرووپه چه‌كدارييه‌كان له چه‌كى قورس دابماڵرێن.
هه‌روه‌ها گوتى: ترسى ئێمه ئه‌وه‌يه، ئاواره‌يه‌كى زۆر له ئيدلبه‌وه رووبكه‌نه سنووره‌كانى توركيا.