گالوب: عێراق يه‌كه‌م خراپترين وڵاتى عه‌ره‌بى و دووه‌مه له ئاستى جيهاندا
ميسر شه‌شه‌م و فه‌له‌ستين حه‌وته‌مى جيهانن
K24 – هه‌ولێر:
بۆ چواره‌م ساڵ له‌سه‌ر يه‌ك، عێراق يه‌كه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى و دووه‌مى جيهانييه له رووى خراپترين وڵاته‌وه بۆ ژيان.
په‌يمانگه‌ى گالوبى ئهمهريكايى له باره‌ى خۆشبه‌ختى و خۆشگوزهرانييهوه، ريزبهندييهكى وڵاتانى بڵاوكرده‌وه.
كۆمارى ئه‌فريقاى ناوه‌ڕاست يه‌كه‌مين وڵاته له رووى به‌دبه‌ختى و خراپى گوزه‌رانى هاووڵاتييه‌كانى له ئاستى جيهاندا.
دواى ئه‌و كۆماره ئهفريقييه، عێراق به پله‌ى دووه‌م دێت و له ناو وڵاتانى عه‌ره‌بيش يه‌كه‌مه و ميسر شه‌شه‌م و فه‌له‌ستين حه‌وته‌مى جيهانن.
په‌يمانگه‌كه ده‌ڵێـت جيهان زۆرتر رووبه‌ڕووى نيگه‌رانى، خه‌مۆكى، ئازار، نه‌هامه‌تى، به‌دبه‌ختى بووه‌ته‌وه.
په‌يمانگه‌كه بيروڕاى 154 هه‌زار كه‌سى له 146 وڵات وه‌رگرتووه.
له 2006ه‌وه په‌يمانگه‌كه ئه‌و جۆره راپرسييه ئه‌نجام ده‌دات.
به راى په‌يمانگه‌كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زياتر جيهان به ده‌ست نههامهتييهوه ده‌ناڵێنى و ره‌شبينى و خه‌مۆكى و نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێ بڵاوبوونه‌ته‌وه.
عێراق له كۆى 100 خاڵ، 59 خاڵى به‌ده‌ستهێناوه، ميسر 47 خاڵ و فه‌له‌ستين 45 خاڵى به‌ده‌ستهێناوه. هه‌تا خاڵه‌كان زياتر بن، ئاماژه‌يه بۆ خراپى ژيان و نه‌بوونى خۆشگوزه‌رانى.
ئێران له ئاستى جيهاندا پله‌ى حه‌وته‌مى له نه‌بوونى خۆشگوزه‌رانى به‌ركه‌وتووه. هه‌ريه‌ك له باشوورى سوودان، نايجيريا، ليبيريا، چاد و سيراليۆن له ريزبه‌ندى 10 وڵاته يهكهمهكهى خراپى ژيانن.
سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانى زۆرتر خۆشگوزه‌رانى و ئاسوودهييان تێدايه، پاراگواى، كۆڵۆمبيا، سلڤادۆر، گواتيمالان له ئه‌مه‌ريكاى باشوور و كه‌نه‌داش پله‌ى پێنجه‌مى هه‌يه.
ئ.ر