به‌به‌ڵگه.. كۆمسیۆن ئه‌نجامی رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌لبژاردنی تایبه‌ت راگه‌یاند
زۆرترین رێژه له پارێزگای دهۆك بووه و كه‌مترین رێژه‌ش له سلێمانی
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی به‌رایی ژماره و رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌رانی كوردستان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمسیۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌ران به‌شدارییان له پرۆسه‌كه‌دا كردووه، له پارێزگای دهۆك زۆرترین رێژه ده‌نگیان داوه و له پارێزگای سلێمانیش كه‌مترین رێژه بووه، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پارێزگای هه‌ولێر: 67413 كه‌س به‌شداریكردووه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 92.7% له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و پارێزگایه.
پارێزگای سلێمانی: 55580 كه‌س به‌شداریكردووه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 89.3% له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و پارێزگایه.
پارێزگای دهۆك: 31294 كه‌س ده‌نگی داوه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 93.6% له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و پارێزگایه.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: 2027 كه‌س ده‌نگی داوه و له پله‌ی دووه‌مدایه و رێژه‌كه‌ی 93.1% بووه.
كۆی گشتی: 156314 كه‌س له هه‌رچوار پارێزگا به‌ڕێژه‌ی 91.69% ده‌نگیان داوه.

له به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه ده‌كه‌ن، كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كراون و رێككاری یاسایی له‌مباره‌وه ده‌گرنه‌به‌ر، له‌كۆتاییشدا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نن.
H.B