لە دەنگدانی تایبەت پارتی یەكەمە
پارتی زیاتر لە 79 ھەزار دەنگی بە دەستھێناوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەكان، لە دەنگدانی تایبەتدا پارتی پلەی یەكەمی بەدەستھێناوە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، لە ئەنجامی نافەرمی كۆی گشتیی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستاندا پارتی بەجیاوازییەكی گەورە پلەی یەكەمی بەدەستھێناوە، بە شێوەیەك لە كۆی دەنگی 156 هەزار و 339دا، لیستی پارتی 79 هەزار و 764 دەنگی بەدەست هێناوە.
هەروەها یەکێتی نزیكەی 50 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە. لیستی بزوتنەوەی گۆڕانیش 10 هەزار و 543 دەنگی هێناوە، لایەنەكانی دیكەش بەیەكەوە 16 هەزار دەنگیان هێناوە.
دەنگدانی تایبەت دوێنێ ھەینی 28/9/2018 بەڕێوەچوو، ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكان دەنگیاندا، بڕیاریشە سبەی 30ی ئەیلوولی 2018 دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.