ئه‌ردۆغان مزگه‌وته ناوازه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كاته‌وه
جێگه‌ی 1250 كه‌س ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر رووبه‌ری 6 هه‌زار مه‌تر درووستكراوه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/9/2018 له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ئه‌و مزگه‌وته گه‌وره ناوازه‌یه بكاته‌وه كه به دیزاینێكی ناوازه له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر رووبه‌ری 6 هه‌زار مه‌تر درووستكراوه‌و جێگه‌ی 1250 كه‌س ده‌كاته‌وه.
مزگه‌وته‌كه بۆ یه‌كێتی ئیسلامی توركیا بۆ كاروباری ئایینی درووستكراوه‌و هه‌وڵه‌كانی درووستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2001 و پێشبینی ده‌كرێت ببێته شوێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی موسڵمانه‌كان و ئه‌وانی دیكه له ته‌واوی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دراوسێیدا.
مزگه‌وته‌كه به دیزاینێكی ناوازه بنیاتنراوه‌و 100 ته‌لارساز كێبڕكێیان له‌سه‌ری كردبوو، جگه له باره‌گای یه‌كێتییه‌كه، ناوه‌ندێكی بازاڕكردن و هۆڵێكی پێشانگا و هۆڵی بۆ كۆڕ و كۆبوونه‌وه هه‌یه كه 600 كه‌س ده‌گرێت، پاركینگی مزگه‌وته‌كه شوێنی 120 ئۆتۆمبێل ده‌كاته‌وه‌و كتێبخانه‌یه‌كی گشتی و ئۆفیسی بۆ خوێندن و فێركردن تێدایه.
دواجار ته‌لارساز (پاوڵ بۆهم) توانی بیباته‌وه‌و ساڵی 2008 به‌ردی بناغه‌ی مزگه‌وته‌كه دانرا و ساڵی 2012 به‌شێكی مزگه‌وته‌كه بۆ نوێژكردن كرایه‌وه. كۆتایی ساڵی 2014 كاری دیكۆری ناوه‌وه‌ی به سه‌رپه‌رشتی ته‌لارسازی تورك "ماریا ئیكاتچ" ده‌ستیپێكرد و ژماره‌یه‌ك كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و هونه‌رمه‌ندانی نه‌خش و نیگار به رێنووسی عه‌ره‌بی نه‌خشاندوویانه و له درووستكردنی مزگه‌وته‌كه‌دا نوێگه‌ری و كلاسیك تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری كراوون.
به‌شێكی پێداویستییه‌كانی مزگه‌وته له ویلایه‌ته‌كانی توركیا درووستكراوه‌و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا، وه‌ك میحراب و مینبه‌ر و شوینی بانگدان له ئیستانبوڵ درووستكراوون و فه‌رشه‌كه‌شی له مانیسا درووستكراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)