فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نێوان كفری و خورماتوو كه‌وته‌خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نێوان کفری و خورماتوو، فڕۆکەیەکی سه‌ربازی کەوتە خوارەوە.
که‌مال ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو، بۆ کوردستان 24 گوتی: "فڕۆکەکە شەش سەرنشینی تێدا بووە جلی شینیان لەبەردابووە و سەلامەتن، ئێستاش ھێزەکانی پۆلیسی سلیمان بەگ و ھێزی سوپای عیراق، گەمارۆی ناوچەکەیان داوە".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەوناوچەیه‌ی فڕۆکەکەی لێ کەوتووە، نزیکی پێگەکانی داعشه لە چیای غەرە.
ھاوکات سەرچاوەیەکی پۆلیسی سلێمان بەگ بە کوردستان 24ى راگەیاند، فڕۆکەکە تایبه‌ته به مەشقکردن و بەمەبەستی راهێنانی فڕۆکەوانی تازە، لە کەرکووکەوە هه‌ڵفڕیوه.
گوتیشی: "سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە سەرقاڵی مەشقی فڕۆکەوانی بوونە".
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه‌كه له جۆری (سزنا كه‌ره‌ڤان) بووه و تایبه‌ته به مه‌شقكردن، به هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه ناچار بووه له ناوچه‌كه به بێ هیچ زیانێكی گیانی، بنیشێته‌وه.
ئ. م