هێڤى ههياف وازى له گۆڕان هێنا
هيچ پهيوهندييهكم به گۆڕانه‌وه نه‌ماوه
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، كه له واڵى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، هێڤى ههياف، كه هاوكات هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان بوو له سنوورى هه‌ولێر رايگه‌ياند، هيچ پهيوهندييهكم به گۆڕانه‌وه نه‌ماوه.
هێڤى ههياف نووسيويه‌تى: "من هێڤی ههیاف به‌کر هەڵسوڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، لەو دەقەیەوە هیچ پەیوەندیيەکم بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوه".
هێڤى ههياف ئاشكرايكردووه، كه به هۆى ئه‌وه‌ى دژايهتى كراوه و باڵ باڵێن له‌ناو حزبه‌كه‌ى هه‌بووه، ناچار بووه ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو زۆر سەرسەختانە باوەرم بەو ڕێبازە هەبووە و کارم کردووە بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام دوای مردنی رەوانشاد نەوشيروان مسته‌فا لە رێڕەوى رێبازەکە لایان دا‌و چی دژایەتی نەما نەیکەن بەرامبەر من، لەبەر باڵباڵانی لەو دەقەیەوە من ئامادە نیم ببم بە سوتەمەنی لە نێوان باڵەکان پێشتریش رێکخەری گشتی و زۆرێک لە هەڵسوڕاوانم ئاگادار کردووه‌تەوە لەو بارودۆخە و پێم راگەیاندون هەڵوێستی جدیم دەبێت".
هێڤى ههياف باسى له‌وه‌شكردووه، له داهاتوودا روونكردنه‌وه‌ى زياترى ده‌بێت.