ده‌نگدانی گشتی ده‌ستیپێكرد
تا كاتژمێر 6:00 ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی نزیكه‌ی 3 ملیۆن ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه‌و ده‌توانن تا كاتژمێر 6:00 ئێواره به‌شداریی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگده‌ر ده‌بێت ناسنانه‌ی باری شارستانی و وڵاتینامه‌ی عێراقی پێكه‌وه بێت، یان كارتی نیشتمان و پاسپۆرت، ئه‌گه‌رنا ناتوانێت به‌شداریی پرۆسه‌كه بكات.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 720 كاندید له رێگه‌ی 29 لیست وقه‌واره‌ی سیاسی به‌شدارن و له‌سه‌ر 111 كورسی په‌رله‌مان كه 100 كورسییان گشتی و 11 كورسییان كۆتایی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستانه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك میدیا و ئاژانسی جیهان و میدیاكانی كوردستانه‌وه رووماڵ ده‌كرێت و چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ر له كردنه‌وه‌ی بنكه‌كان به‌ڕووی ته‌واوی ده‌نگده‌ران، كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن ده‌نگیاندا و له بنكه‌كاندا چاو‌دێر و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارن.
رۆژی 28/9/2018 ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌یكان به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له 156 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێداكرد.
كۆمیسیۆن له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هةڵبژاردنه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، دوای 72 كاتژمێر ده‌توانن ده‌ره‌نجامه‌كان رابگه‌یێنن.