ته‌نها یه‌كێتی گومانی له بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنه
كۆمیسیۆن: له‌گه‌ڵ وڵاتینامه‌دا ده‌بێت ده‌نگده‌ر ناسنامه‌شی پێبێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌شی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كو‌ردستان به سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن ناوده‌به‌ن، ته‌نها یه‌كێتی نیشتمانی كو‌ردستان له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ناڕازییه كه داوایكرد ده‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتینامه (جنسیه) ده‌نگده‌ر ناسنامه‌ی باری شارستانیشی پێبێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌نگ بدات، یان پاسپۆرت یان كارتی نیشتمانی پێبێت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌ی چه‌ند لایه‌نێكی كو‌ردستان به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد، راوبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆن بۆ رۆژنامه‌وانان خسته روو.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كو‌ردستان له پاش ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌نگیدا، له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا گووتی: "كۆمیسیۆن سه‌ربه‌خۆیه، منیش وه‌ك ئێوه رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنمان بیستووه‌و ته‌ده‌خولمان نه‌كردووه‌و ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریانكردووه بڕیاری خۆیانه و رێنماییه‌كانیان بۆ لایه‌نێك نییه و بۆ هه‌مووانه و درووست ئه‌وه‌یه ده‌بێت رێزی ئه‌و بڕیار و رێنماییانه بگیرێن و بڕیاره‌كان ته‌كنیكییه و خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیارانه".
به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی، بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆن به گه‌له‌كۆمه دژی حزبه‌كه‌ی ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: "بڕیارەكه‌ی کۆمیسیۆن گەلەکۆمەیەكی تره دژی یەکێتی و هه‌موویان نایاسایین و گومان هه‌یه كه بۆ شێواندنی ئارامیی هەڵبژاردن مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه بێت".

به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كاتی به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان به رۆژنامه‌وانانی گووت: "کۆمیسیۆن بێلایەن و سەربەخۆیە و به بڕیارەکانییه‌وه پابه‌ندین".
هه‌روه‌ها هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیستی پارتی به رۆژنامه‌وانانی گووت: "بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆن ته‌كنیكیه و هیوادارین هیچ لایه‌نێك ته‌فسیری سیاسی بۆ نه‌كات، وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستانیش 100% پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین".
بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن شه‌وی رابردوو بووه بابه‌تێكی گه‌رم لای میدیاكان و چالاكوانانی تۆڕه كۆمةڵایه‌تییه‌كان و به‌شێكی زۆریان ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌كرد كه "بڕیاره‌كه بۆ رێگریكردنه له ساخته‌كاری، چونكه لایه‌نێكی سیاسی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك وڵاتینامه (جنسیه)ـی ساخته‌یان درووستكردووه. به‌ڵام كۆمیسیۆن هیچ هۆكارێكی بۆ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره نه‌خسته‌ڕوو و تنها داوایكرد ناسنامه‌ی باری شارستانی و وڵاتینامه ده‌بێت پێكه‌وه ببرێت.