هاتووچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گیرێت
ته‌واوی بازگه‌كان داده‌خرێن
K24 - هه‌ولێر:
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، رایگه‌یاند، تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، هاتووچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گیرێت و بازگه‌كانیش داده‌خرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه، هاتووچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گیرێت و بازگه‌كانیش له نێوان شاره‌كان چ له هه‌رێمی كوردستان و چ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، داده‌خرێن و تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ناكرێنه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، هیچ به‌رپرس و هاووڵاتییه‌ك بۆی نییه له نێوان شاره‌كان هاتووچۆ بكات و داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات له‌مڕووه‌وه هاوكارییان بكات.
ئه‌مڕۆ، 30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی، بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان، رێوشوێنی تایبه‌تییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئ. م