رۆیتەرز: پارتی بە هێزی یەکەمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە

"پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان لاوازن"

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز پێشبینی دەکات پارتی بە هێزی یەکلاکەرەوەی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و رۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم و بەغدا.

رۆیتەرز نووسیویەتی: "بەهۆی لاوازی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، ئەگەری زۆرە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان درێژە بە فەرمانڕەوایی خۆیان بدەن".

لە هەواڵەکەی رۆیتەرز هاتووە: "بەهۆی دابەشبوونی یەکێتی، رەنگە پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەی سەرەکی لە سیاسەتی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق هەبێت".

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 720 كاندید له‌ رێگه‌ی 29 لیست وقه‌واره‌ی سیاسی به‌شدارن و له‌سه‌ر 111 كورسی په‌رله‌مان كه‌ 100 كورسییان گشتی و 11 كورسییان كۆتایی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستانه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ن.

پرۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك میدیا و ئاژانسی جیهان و میدیاكانی كوردستانه‌وه‌ رووماڵ ده‌كرێت و چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان چاودێریی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

به‌ر له‌ كردنه‌وه‌ی بنكه‌كان به‌ڕووی ته‌واوی ده‌نگده‌ران، كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن ده‌نگیاندا و له‌ بنكه‌كاندا چاودێر و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌شدارن.

رۆژی 28/9/2018 ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌یكان به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له‌ 156 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێداكرد.

كۆمیسیۆن له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هةڵبژاردنه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، دوای 72 كاتژمێر ده‌توانن ده‌ره‌نجامه‌كان رابگه‌یێنن.

H.J