به‌مشێوه‌یه ناوی بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ت بدۆزه‌وه
له رێگه‌ی ئه‌من لینك و ژماره مۆبایله‌وه بنكه‌ی ده‌نگدانت بدۆزه‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ژماره‌یه‌ك ده‌نگده‌ر بنكه‌ی ده‌نگدانییان بۆ شوێنی دیكه گۆڕاوه و گوازراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، كۆمیسیۆنی باڵا، لینكێكی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانترین شێوه ده‌نگده‌ران بنكه‌كانییان بدۆزنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆمیسیۆن، لینكه www.tomar2018.com له‌وێوه‌شه‌وه ته‌نها پێویسته ژماره‌ی فۆڕمی خۆراك (بطاقة التموینیة)، بنووسه و په‌نجه له‌سه‌ر گه‌ڕان دابنێ و راسته‌وخۆ ناوی بنكه‌ی ده‌نگدان دیاریده‌كات.
ئه‌وانه‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتییشیان نییه، ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره مۆبایلى (80033333) بكه‌ن (به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆدێكى له‌گه‌ڵ بنووسی) و ژماره‌ی فۆڕمی خۆراكی خۆیانیان پێبده‌ن، راسته‌وخۆ بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ت پێ ده‌ڵێت.
به گوێره‌ی دوایین رێنماییه‌مانی كۆمیسیۆنی باڵاش، هه‌ر ده‌نگده‌رێك پێویسته به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌كو پاسپۆرت یان كارتی نیشتمانی پێبێت، یانیش ره‌گه‌زنامه و پێناسی باری شارستانی (جنسیه و نفوس)ت به‌یه‌كه‌وه پێ بێت، چونكه (جنسیه به ته‌نها، یان نفوس به ته‌نها نابێت).
ئه‌مڕۆ، 30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی، بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان، رێوشوێنی تایبه‌تییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
بۆ مۆبایل:
.jpg)
.jpg)
بۆ كۆمپیوته‌ر
.jpg)
.jpg)