هه‌وڵی ساخته‌كاریی كێشه بۆ ده‌نگه‌كانی كۆیه درووست ده‌كات
له ده‌نگدانی تایبه‌تیش له كۆیه كێشه هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
ئارام نه‌جمه‌ددین برادۆستی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان 24 راگه‌یاند: "تا ئێستا رێژه‌ی به‌شداریكردن وه‌ك پێویست نییه و له هه‌ندێك شوێنیش خه‌ریكه پرۆسه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و ئێمه‌ش له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ بنكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت و داوا له فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین بڕیار و رێكاره‌كانی كۆمیسیۆن جێبه‌جێ بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن به لارێ‌دا ببرێت".
ده‌رباره‌ی بوونی كێشه له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی قه‌زای كۆیه، گووتی: "له ده‌نگدانی تایبه‌تیش له كۆیه كێشه هه‌بووه، به‌ڵام له قه‌زا و ناحییه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌چووه، كۆمسیۆن و پارێزگاری هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه كه‌وتوونه‌ته گفتوگۆ تا ئه‌و بارودۆخه رابگیرێت ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و بنكانه‌ی كێشه‌یان تێدایه ده‌نگه‌كانیان ئه‌ژمار نه‌كرێت یان بخرێنه ژێر چاودێرییه‌وه".
له‌باره‌ی رێژه‌ی به‌شداریكردن گووتی: "ئه‌و بڕیاره‌ی شه‌وی رابردوو كاریگه‌ری هه‌بووه چونكه ده‌نگده‌ر ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی نه‌كردووه وه‌ك پێویست، هه‌ندێكیش ناوه‌كانیان گوازراوه‌ته‌وه و نه له شوێنه كۆنه‌كه و نه له شوێنه تازه‌كه ناویان نییه".
هه‌روه‌ها گووتی: "پێشبینی ده‌كه‌ین له كاتژمێره‌كانی داهاتوو رێژه‌یه‌كی زۆرتری خه‌ڵك به‌شداریی بكه‌ن و داواكارین به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "رێژه‌ی به‌شداریكردن له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆڕێت له هه‌ندێك شوێن باشه و له هه‌ندێك شوێن كه‌مه، پاش كاتژمێر 3 جارێكی دیكه له فهرمانبهرانمانهوه رێژه‌ی به‌شداریكردن دهزانینهوه".