ژمارەیەکی زۆر بە جلوبەرگی سەربازیی و بەڵگەنامەی ساختە بۆ دەنگدان چوونەتە چەمچەماڵ

بەرپرسی مەکۆی گۆڕان هەوڵێکی ساختەکاری ئاشکرادەکات

K24 – هه‌ولێر:

فەرمان مەجید، بەرپرسی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری چەمچەماڵ رایگەیاند، خەڵکێکی زۆری عەسکەری بە ناسنامە و رەگەزنامەی ساختەی عێراقی هێنراونەتە شارەکە و هەوڵی تەزویرکردن دەدرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، فەرمان مەجید گووتی: "هەوڵی ساختەکاری جددی هەیە و چەند حاڵەتێکی ساختەکاری ئاشکراکراوە کە بەرواری رۆژی لە دایکبوون لەسەر بەڵگەنامەکانیان جیاوازی هەبووە".

ئەو بەرپرسەی گۆڕان راشیگەیاند، گۆڕنکارییەکانی دوێنێ شەوی کۆمسیۆن رێگری لە هەندێک جۆری ساختەکاری دەکات و ئەوان دەسەڵات لە ناوچەکە بە ساختەکاری تۆمەتباردەکەن.

H.J