هاووڵاتییه‌ك له دوای ده‌نگدان گیانی له‌ده‌ستدا
شایه‌تحاڵێك زانیاری له باره‌ی رووداوه‌كه ده‌دات
K24 - چۆمان:
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای چۆمان، دوای به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24، ئه‌و هاووڵاتییه پێشتر ده‌نگیداوه و دواتریش ته‌ندرووستی تێكچووه و گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
به گوێره‌ی گوته‌ی چاودێرێكی قه‌واره سیاسییه‌كان له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له قه‌زای چۆمان، هاووڵاتییه‌كه ناوی (خدر ئه‌حمه‌د)ـه و ته‌مه‌نى سه‌رووی 70 ساڵانه، دانيشتووى گوندی وه‌ردێ بووه، دوای ده‌نگدان جه‌ڵته‌ی لێیداوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئه‌و هاووڵاتییه چه‌ند ساڵێكه نه‌خۆشه و ئه‌مڕۆش به هاوكاری كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردووه و ده‌نگیداوه، دواتریش كۆچی دوایی كردووه.

ئ. م