واده‌ى داخستنى بنكه‌كانى ده‌نگدان راگه‌يه‌ندرا

بڕيارێكى گرنگ له‌ باره‌ى كاتى ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌ركرا

K24 – هه‌ولێر:

كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان واده‌ى داخستنى بنكه‌ و ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدانى راگه‌ياند.

به‌ گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى كۆميسيۆن كاتژمێر 6ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ناوه‌ند و بنكه‌كان داده‌خرێن.

كۆميسيۆن ره‌تيشيكرده‌وه‌، واده‌ى ده‌نگدان درێژ بكرێته‌وه‌.