به وێنه.. شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌ى هێزێكى يه‌كێتى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى چاودێرێكى كيانه سياسييه‌كان ببينه
چه‌كدارانى ئه‌و هێزه ده‌ستيان كرد به ئازاردانى چاودێری لایه‌نه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
هێزێكی یه‌كێتی دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ په‌لامارى بنكه‌ی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری سلێمانی دا و چه‌كدارانى ئه‌و هێزه ده‌ستيان كرد به ئازاردانى چاودێری لایه‌نه‌كان و كارمه‌ندانی كۆمسیۆن و دواى ئه‌وه‌ى هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده‌ی له‌سه‌ر سندوقه‌كه بووه‌و دواتر سندووقه‌كه‌یان بردووه و ده‌نگی ساخته‌یان خستووه‌ته ناوی.
په‌يامنێرى كوردستان24 رايگه‌ياند، هێزه‌كه په‌لاماری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییهكانیانداوه له بنكه‌ی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ر له گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشكی سلێمانی و ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیسیش له‌و ناوه‌دا بوون هیچ كارێكیان نه‌كردووه. په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی گوتيشى: "هێزه‌كه بنكه‌كه‌یان تێكداوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان راگرتووه".




.jpg)
.jpg)