كوردستان24 وێنه‌ى يه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ساخته‌كراوه‌كانى ناسنامه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به‌ ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

لايه‌ن و قه‌واره‌ سياسييه‌كان له‌ سنوورى سلێمانى و ئيداره‌ى راپه‌ڕين و گه‌رميان و چه‌مچه‌ماڵ و كۆيه‌ يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به‌ ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌و لايه‌نانه‌ ده‌ڵێن: ئه‌ندامانى يه‌كێتى به‌ ناسنامه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ى ساخته‌وه‌ ده‌يانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن.

وێنه‌ى ناسنامه‌ و ره‌گه‌زنامه‌يه‌كى ساخته‌ ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، كه‌ له‌ قوتابخانه‌ى رۆژى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌ لايه‌ن نوێنه‌رى كيانه‌ سياسييه‌كانه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه‌: