به وێنه.. گۆڕان له كه‌لار چه‌كى هه‌ڵگرت
ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌به‌رده‌م مه‌كۆى بزووتنه‌وه‌كه چه‌كيان هه‌ڵگرتووه
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان24 له شارۆچكه‌ى كه‌لار رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌به‌رده‌م مه‌كۆى بزووتنه‌وه‌كه چه‌كيان هه‌ڵگرتووه.
چه‌ك هه‌ڵگرتنى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى گۆڕان له كاتێكدايه يه‌كێتى دژى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى ديموكراتى و هه‌ڵبژاردنى گه‌لى كوردستان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه په‌لاماره‌كانى رۆژى 12ى ئايارى رابردوو بۆ سه‌ر مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌كه‌يان له شارى سلێمانى دووباره ببنه‌وه. كه جه‌عفه‌ر مسته‌فا فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى يه‌كێتى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌كه و ئارامگه‌ى رێكخه‌رى كۆچكردووى گۆڕ‌انى گوله‌باران كرد.

