ئه‌یاد عه‌للاوی: هه‌رێمی كوردستان جوانترین نموونه‌ی هه‌ڵبژاردنی نیشانی جیهاندا
"هه‌ڵبژاردنی كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانی له شه‌فافیه‌ت و پاكی نیشانی هه‌موو جیهاندا"
K24- هه‌ولێر:
له زنجیره تویتێكدا ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی دووپاتیكرده‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو و گوتیشی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانی له شه‌فافیه‌ت و پاكی نیشانی هه‌موو جیهاندا و به‌وبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
شهدنا اليوم وشهد العالم تجربة تميزت بالنزاهة والشفافية ستسهم بتعزيز المسيرة الديمقراطية في اقليم كردستان .
— Ayad Allawi (@AyadAllawi) September 30, 2018
اهنئ شعب كردستان الحبيب المكافح وقيادته السياسية بنجاح انتخابات برلمان الاقليم آملاً أن نشهد حلاً شاملاً لجميع الاشكالات مع الحكومة الاتحادية بما يضمن سلامة كل العراق ووحدته
له یه‌كێك له تویته‌كانیدا كه به زمانی كوردی، عه‌لاوی نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی کوردستانی خۆشەویست و سەرکردایەتییە سیاسییەکەی دەکەم، بە بۆنەی سەرکەوتنی بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتودا چارەسەری تەواو بۆ سەرجەم کێشەکانی نیوان هەرێم و ناوەند بێتە ئاراوە، كه یەکپارچەیی خاکی عێڕاق بپارێزێت".
پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی کوردستانی خۆشەویست وسەرکردایەتییە سیاسییەکەی ئەکەم، بە بۆنەی سەرکەوتنی بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتودا چارەسەری تەواو بۆ سەرجەم کێشەکانی نیوان هەرێم وناوەند بێتە ئاراوە كه یەکپارچەیی خاکی عێڕاق پارێزێت.
— Ayad Allawi (@AyadAllawi) September 30, 2018
له تویتێكی دیكه‌ی كوردیدا عه‌لاوی دووپاتیكرده‌وه: "ئەمڕۆ ئێمەو هەموو جیهان، ئەزموونێکی هەڵبژاردنی شەفاف و خاوێنمان بینی، کە پایەکانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان جێگیرتر دەکات".
ئەمڕۆ ئێمەو هەموو جیهان، ئەزموونێکی هەڵبژاردنی شەفاف و خاوێنمان بینی، کە پایەکانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان جێگیرتر دەکات.
— Ayad Allawi (@AyadAllawi) September 30, 2018
H.B