ئه‌یاد عه‌للاوی: هه‌رێمی كوردستان جوانترین نموونه‌ی هه‌ڵبژاردنی نیشانی جیهاندا

"هه‌ڵبژاردنی كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانی له‌ شه‌فافیه‌ت و پاكی نیشانی هه‌موو جیهاندا"

K24- هه‌ولێر:

له‌ زنجیره‌ تویتێكدا ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی دووپاتیكرده‌وه‌، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چوو و گوتیشی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانی له‌ شه‌فافیه‌ت و پاكی نیشانی هه‌موو جیهاندا و به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ یه‌كێك له‌ تویته‌كانیدا كه‌ به‌ زمانی كوردی، عه‌لاوی نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی کوردستانی خۆشەویست و سەرکردایەتییە سیاسییەکەی دەکەم، بە بۆنەی سەرکەوتنی بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتودا چارەسەری تەواو بۆ سەرجەم کێشەکانی نیوان هەرێم و ناوەند بێتە ئاراوە، كه‌ یەکپارچەیی خاکی عێڕاق بپارێزێت".

له‌ تویتێكی دیكه‌ی كوردیدا عه‌لاوی دووپاتیكرده‌وه‌: "ئەمڕۆ ئێمەو هەموو جیهان، ئەزموونێکی هەڵبژاردنی شەفاف و خاوێنمان بینی، کە پایەکانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان جێگیرتر دەکات".

H.B