مه‌سرور بارزانى پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات
پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد.
له تويتێكدا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له ده‌نگده‌ران كردووه، كه ئه‌مڕۆ به‌شداريان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا كرد و ده‌نگيان داوه.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا، مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسى هێزه‌كانى ئاسايشى كرد، كه ئاسايشيان دابين كردبوو بۆ هاووڵاتيان بۆ ئه‌وه‌ى مافى خۆيان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيخوازانه له پرۆسه‌ى ده‌نگداندا پياده بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
پرۆسه‌كه له كاتژمێر 8ى به‌يانى ئه‌مڕۆ ده‌ستيپێكرد و تا كاتژمێر 6ى ئێواره به‌رده‌وام بوو.