پارتی دژی لێدوانه‌كانی یه‌كێتی هاته ده‌نگ
پارتی: به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌ندرێن وته‌بێژی یه‌كێتی نامه‌سئولانه كه‌وته سه‌نگه‌رگرتن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حموود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی دایه‌وه، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، دژایه‌تی حزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه راگه‌یان و تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ولێر و دهۆك ئاراسته‌ی پرۆسه‌كه كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی پارتیدا هاتووه، "ئەمڕۆ خۆشبەختانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هیممەتی دڵسۆزان لە کەشێکی ئارام و ئازاد و ئاشتییانەدا بەڕێوەچوو، سەرباری کەم و کورتی و تێبینی کە لە هەر پرۆسەیەکی لەو جۆرەدا روودەدەن، گەلی کوردستان ئەم تەجروبەیەشی سەرکەوتوانە تێپەڕاند".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی ماندوویی و هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان و رۆڵی بەرچاوی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەشداریی هاووڵاتیان، بە تایبەت جەماوەری وەفاداری پارتیمان دەکەین، هەر لە سۆنگەی پابەندیی تەواومان بە رێنماییەکانی کۆمسیۆن، رایدەگەیەنین کە سکاڵاکانمان لەسەر کۆی ئەو خروقات و سەرپێچیانەی لە هەندێ شوێن روویاندا بە رێگەی ئوسوڵی خۆیدا تۆمار کردووە و بە دوایدا دەچین و لەوەشدا نە پێش روداوەکان دەکەوین و نە تۆمەتی پێشوەختەش دەبەخشینەوە".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "جێی سەرسوڕمان و هەڵوەستەی ئێمەیە، لێدوانی هیستریایی و ناوەخت و نامەسئولانەی وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی بوو، کە زۆر شپرزانە و بەرلەوەی هیچ ئەنجامێکی سەرەتاییش بەدەرکەوتبێ، کەوتە هەڵوێست وەرگرتن و سەنگەرگرتن لە کۆی پرۆسەکە و تۆمەتبارکردنی بێ بنەما و شەڕفرۆشتن بە پرۆسەکە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک".
وته‌بێژی پارتی دووپاتیكرده‌وه، "ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە و شێوازی رقاوی و هەڵەشانەی ووتەبێژەکەی یەکێتی کە لە نێوخۆی حزبەکەی خۆشی‌دا زۆر بڕی نەکرد و بۆی راستکرایەوە، رەت دەکەینەوە، هیوادارین ئەو شڵەژان و توڕەییە، کاردانەوە نەبێت بەرامبەر رێکارە توند و رێنوماییە ووردەکانی کۆمسیۆن کە مەجالی تەزویر و ساختەکاریی فراوان و مونەزەمی بەتەسککردەوە، یاخود هەوڵێک نەبێ بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشی خروقات و سەرپێچییەکان لە رێی تۆمەتبارکردنی خەڵکی دیکەوە".
H.B