پارتی بە جیاوازییەكی گەورە یەكەمی ھەرێمی كوردستانە

ھێزی دووەم و سێیەم ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەپێی ئەو ئەنجامانەی كوردستان24 لە چاودێر و نوێنەری لایەنە سیاسییەكانەوە بەدەستی گەیشتوون، پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێش لایەنە سیاسییەكانی دیكەوەیە و رێژەیەكی بەرزی دەنگی بەدەستھێناوە.

لەبارەی پارێزگای سلێمانیش، عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە رایگەیاندووە، پارتی لە سلێمانی پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە و دەنگەكانی پارتی لە سنووری سلێمانی و دەورووبەری بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە.

بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەكان، لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان، پارتی پلەی یەكەم و یەكێتی دووەم و بزووتنەوی گۆڕان پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە.

بڕیارە لە ماوەی 72 كاتژمێر كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، بە فەرمی ئەنجامی بەرایی كۆی پرۆسەی ھەڵبژاردن بڵاوبكاتەوە.

دوێنێ 30/9/2018، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، كە زیاتر لە دوو ملیۆن و 900 كەس مافی دەنگدانیان ھەبوو.