كوردستان24 دوایین ئەنجامی دەنگە جیاكراوەكان بڵاودەكاتەوە
دەنگە جیاكراوەكانی ھەر چوار پارێزگای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی ئەو داتایانەی دەست كوردستان24 كەوتوون تائێستا زیاتر لە 18%ی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ھەرچوار پارێزگای ھەرێمی كوردستان جیاكراونەتەوە.
بەپێی ئەو رێژەی دەنگەكان كە جیاكراونەتەوە پارتی بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش ھەموو لیستەكانی دیكەوەیە، لە دوای ئەویش لیستی یەكێتی دووەمە.
18% دەنگە جیاكراوەكان
پارتی 107705 %43
یەکێتی 50660 %20
گۆڕان 32473 %13
نەوەی نوێ 22421 %9
بەرەو ئیسڵاح 12707 %5
سەردەم 2359 %0.9
پارێزگاران 529 %0.2
ئازادی 1262 %0.5
هاوپەیمانی 433 %0.1
کۆمەڵ 18940 %7.6