كۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەكان ئاشكرا دەكات
رێژەی بەشداریكردن 57.23% بووە
K24 - ھەولێر
كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ماوەی 72 كاتژمێر دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن ئەنجامە بەراییەكان رادەگەیەنن.
شێروان زرار، گوتەبێژی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له 72 كاتژمێرى داهاتوودا ئهنجامە بهرايىەكان رادهگهيهنرێت و رێژهى بهشدارى له ههڵبژاردن 57.23% بووه.
دوێنێ 30ی ئەیلوولی 2018، دەنگدانی گشتی بۆ خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەرچوو، بە گوێرەی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەكان پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستھێناوە.