پارتی لە سلێمانی دەبێتە ھێزی سێیەم
دوایین ئەنجامی دەنگە جیاكراوەكانی سلێمانی
K24 - سلێمانی
بە گوێرەی ئەو داتایانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، رێژەی 92%ی دەنگەكانی سەنتەری پارێزگای سلێمانی جیاكراونەتەوە و بەپێی دەنگە جیاكراوەكان، پارتی لەو سنوورە ھێزی سێیەمە.
لەو داتایانەی دەست كوردستان24 كەوتوون روونكراوەتەوە لە كۆی 92% ی دەنگەكانی سەنتەری سلێمانی یەكێتی 88 ھەزار و 548 دەنگی بە دەستھێناوە و بزووتنەوەی گۆڕان 77 ھەزار و 753 دەنگ و پارتی 20 ھەزار و 557 دەنگی بە دەستھێناوە.
دوایین ئەنجامی دەنگەكانی سەنتەری شاری سلێمانی كە رێژەی 92% جیاكراونەتەوە
یەكێتی 88548
گۆڕان 77753
پارتی20557
نەوەی نوێ 20330