دەنگی ئەو كاندیدانەی پارتی كە لە سنووری ئاكرێ زۆرترین دەنگیان ھێناوە
ژمارەیەك كاندید زۆرترین دەنگیان بە دەستھێناوە
K24 - ھەولێر
بەپێی ئەو داتایانەی لە چاودێر و نوێنەرانی بنكەكانی دەنگدان دەست كوردستان24 كەوتوون، ژمارەیەك لە كاندیدانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری ئاكرێ زۆرترین دەنگیان بە دەستھێناوە.
ریزبەندی ئەو كاندیدانەی پارتی كە لە سنووری ئاكرێ زۆرترین دەنگیان ھێناوە بەمشێوەیە:.

ھەروەھا بەپێی رێزبەندی لایەنەكان لە سنووری ئاكرێ، پارتی ھاوشێوەی زۆربەی ناوچەكانی دیكە زۆرینە دەنگەكانی بە دەستھێناوە، بەپێی ئەو داتایانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، لە كۆی ئەو دەنگانەی كە تائێستا لەو سنوورە جیاكراونەتەوە پارتی 60 ھەزار و 700 دەنگی بە دەستھێناوە.
دوێنێ 30 ئەیلوولی 2018، دەنگدانی گشتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەكان لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان لە پێش ھەموو لیستەكانی دیكەوەیە.