نه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه
"به‌مزووانه هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین"
K24 - هه‌ولێر:
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن رازی نییه و ره‌تیده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له میدیاكانی خۆیان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول، كه تا ئێستا 75%ی جیاكراوه‌ته‌وه، جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ته‌نها 8.5%ی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی 30ی ئه‌یلوول ئه‌نجامدرا و تا ئێستاش به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارتی هێزی یه‌كه‌مه و به جیاوازییه‌كی زۆر له پێش هێزی دووه‌مه.
ئ. م