ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و ده‌نگی لایه‌نه‌كان به‌مجۆره‌یه
پارتی یه‌كه‌مه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول، له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، دوای ئه‌ویش یه‌كێتی و گۆڕان، له پله‌ی دووه‌م و سێیه‌مدان.
به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی له چاودێرانی قه‌واره سیاسییه‌كانه‌وه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، پارتی (5175) ده‌نگی هێناوه، یه‌كێتی (4220) ده‌نگ و گۆڕانیش (1815) ده‌نگ.
هه‌رچی نه‌وه‌ی نوێیه، (1052) ده‌نگی هێناوه و چواره‌مه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی 809 ده‌نگی هیناوه، لیستی سه‌رده‌م 79 و هاوپه‌یمانی به‌ره‌و ئیسڵاحیش 71 ده‌نگ.
ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی 30ی ئه‌یلوول ئه‌نجامدراو به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی و جیاكردنه‌وه‌ی 75%ی ده‌نگه‌كان، پارتی به جیاوازییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه، یه‌كه‌مه و رێژه‌ی 43%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
ئ. م